سەرپەرشتیاری تیمی پاسەوانی یاریگەی نەورۆز دەستگیر کرا

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-08-31-19:04:00 - کۆدی بابەت: 3
سەرپەرشتیاری تیمی پاسەوانی یاریگەی نەورۆز دەستگیر کرا
وەرزشی سلێمانی

دیمەنی یاریگەی نەورۆز لە سلێمانی

سولی لایف

هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکووتنە سەر ماڵی سەرپەرشتیارێکی یانەی نەورۆز و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیری دەکەن، بەبێ ئەوەی هۆکاری دەستگیکردنەکەی ئاشکرا بکرێت.

یانەی نەورۆز تاکە نوێنەری پارێزگای سلێمانییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و لەلایەن لاهوور شێخ جەنگییەوە سەرپەرشتی دەکرا، دوای ڕووداوەکانی شەوی 21 لەسەر 22ـی ئەم مانگەی لالەزار هەڵمەتی دەستگیرکردنی کەسانی نزیک لاهوور شێخ جەنگی دەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە بەرەی گەل بە سولی لایفی ڕاگەیاند، "شەوی شەممە هێزێکی کۆماندۆ و ئاسایشی یەکێتیی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئاراس بەهائەدین، سەرپەرشتیاری پاسەوانی یاریگەی نەورۆز، ئازاری باوکیان داوە و ماڵەکەیان پشکنیوە، دوای ئەوە ئاراسیان بردووە."

یانەی نەورۆز تاکە نوێنەری پارێزگای سلێمانییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، ئایندەی یانەکە ناڕوونە و دیار نییە بە چ ئاقارێک دەبردرێت.



27 بینین